Old school Easter eggs.
Coollogo com-127633901 1

خۆشه‌ویستی
خۆشه‌ویستی...ئه‌ی ئه‌وئه‌ستێره‌یه‌ی...بڕوام پێته‌ ئه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره‌ی که‌ ڕۆحمت ڕاگرتووه‌و پڕت کردووم...له‌موسافیری دڵ باخته‌ی خۆت سیمات...له‌ ئێواره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانی و... له‌ ئاسه‌واری جێ پێکانی... به‌خته‌وه‌ری ده‌چێت ئه‌ندێشه‌مت...لێوان...لێو..کردووه‌ له‌بۆنی...گوڵه‌...مینای...خۆش به‌ختی و هه‌ناومت... له‌سێبه‌ری چه‌پکێك خه‌می پیرۆزدا...به‌زامداری جێ هێشتووه‌ خۆشه‌ویستی...ئه‌ی ئه‌و نه‌‌غمه‌یه‌ی...لێت تێرنابم باغی تۆ...پڕه‌ له‌شه‌ونمی... ته‌نیایی و پڕه‌...له‌هه‌ناسه‌ی دووری.. و... هه‌ندێك جار له‌ کازیوه‌یه‌کی ته‌ڕی... بێ ڕووناهی ده‌چێت له‌ نه‌غمه‌ی... پاسارییه‌کی ته‌ریوو.... ده‌چێت تووڕه‌ له‌ویژدان و...بێ زار...له‌لانه‌ی مناڵیت له‌و خه‌ره‌نده‌ ده‌چێ...که له‌مێژه‌ هه‌ناووت...پڕه‌ له‌ ئاسووده‌ی و به‌ڵام شه‌ڵاڵی به‌ غوربه‌تی ئه‌وین ئاوێزانیت...له‌گه‌ڵ ڕۆحی منا له‌به‌رائه‌تی... ئه‌وماسیانه‌... ده‌چێت به‌ ئه‌زه‌لی...ئاویان...خۆش ویست له‌تنۆکی... ئه‌وبارانه‌...ده‌چێت که‌ ئاسمان...وه‌ك قاسیدێك بۆ خۆشه‌ویستی... خاك... ڕای سپاردن خۆشه‌ویستی....ئه‌ی ئه‌وزامه‌ی...ساڕێژبوونت زۆر...ئه‌سته‌مه‌ ئێستا...له‌ په‌راوێزی...تۆدا من عاشقتم ئاخۆ...بتوانم...له‌دییه‌مدا مه‌عشوقه‌که‌م...وه‌ك گلێنه‌م بپارێزم؟؟