Coollogo com-230393032 7
تێکۆشەرێکی خواپەرست ( عەبدوڵڵای کوڕی موبارەک ) دەڵێت : بۆ حەجکردن چووم بۆ ماڵی خودا و سەردانی گۆڕی پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەر بێت ) ، لە کاتێکدا کە لە ڕێگادا بووم بۆ گەڕانەوە ، ڕەشاییەکم بینی لە بەردەممدا ، کە لێی نزیک بوومەوە زانیم کە پیرە ژنێکە ، پێم وت : سەلام و ڕەحمەت وبەرەکەتی خودات لەسەر بێت . وتی : ( سَلَامٌ قَوْلاً مِّن رَّبٍ رَّحِيمٍ) . واتە : لەگەڵ سڵاو دا لە پەروەردگارێکی میھرەبانەوە . پێم وت : ڕەحمەتی خودات لێ بێ چی دەکەیت لەم شوێنەدا ؟ وتی : ( مَن يُضْلِلِ اللهُ فَلَا هَادِىَ لَهُ ) . واتە: ئەوەی خودا گومڕای بکا ، کەس ناتوانێت ببێتە ھۆی ھیدایەت دانی . ئیتر زانیم کە ڕێگای لێ تێک چووە . وتم پێی: دەتەوێ بۆ کوێ بچیت ؟ وتی : ( سُبْحَانَ الَّذِى أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلَا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا) . واتە : پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەویی کرد بە بەندەی خۆی ، لە مزگەوتی حەڕام بۆ مزگەوتی ئەقسا . بۆم دەرکەوت کە دەیەوێت بۆ ( بیت المقدس ) بچێت . پێم وت : ئەی لە کوێوە دێیت ؟ وتی : ( وَ لِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً) . واتە : خودای گەورە لەسەر خەڵکی بڕیار داوە حەج و سەردانی کەعبە بکەن ، بە تایبەت ئەوانەی کە توانایان ھەیە . تێگەیشتم کەلە حەج گەڕاوەتەوە . پێم وت : چەند ڕۆژە لێرە دای ؟ وتی : (ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا ) . واتە : سێ شەوی تەواو . وتم : ھیچ خواردنت پێ نابینم کە بیخۆیت . وتی : ( هُوَ يُطْعِمُنِى وَ يَسْقِينِ ) . واتە : ئەوە ( خودای گەورە ) کە خۆراک و خواردنەوەم پێ دەبەخشێت . پێم وت : ئەی بەچی دەستنوێژ دەگریت ؟ وتی : (فَلَمْ تَجِدُواْ مَاءً فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا ) . واتە : ئاوتان دەست نەدەکەوت ، ئەوا تەیەموم بکەن بە خاکێکی پاک . وتم : من خواردنم پێیە ئەگەر نان ئەخۆیت ؟ وتی : ( ثُمَّ أَتِيُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّيْلِ ) . واتە : لەوەو دوا ڕۆژوەکەتان ببەنە سەر تا شەو دادێت . وتم : خودا شکاندنی ڕۆژووی ڕێگە داوە بۆمان لەسەفەر دا . وتی : ( وَ أَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ). واتە : بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترە و پاداشتی زۆرترە ئەگەر بزانن . پێم وت : ئەی بۆ وەک چۆن من قسەت لەگەڵ دا دەکەم ، تۆش ئاوەھا قسە ناکەیت ؟ وتی : ( مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) . واتە : ھەر قسەیەکی لە دەم دەرچێت خێرا چاودێرێکی ئامادە تۆماری دەکات . وتم : تۆ لەچی ھۆزێکیت ؟ وتی : ( وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ والْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَاءِكَ كَانَ عَنْهُ مَسؤُلًا ) . واتە : لە شتێک مەدوێ کە زانست و زانیارییت دەربارەی نی یە ، چونکە بە ڕاستی دەسگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەر ھەمووی بەرپرسیارە لە بەرامبەرییەوە . پێم وت : ھەڵەم کرد ، داوای لێ بوردنت لێ دەکەم . وتی : (قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللهُ لَكُمْ) . واتە : وتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشتێکتان لەسەر نی یە ، خوا لێتان خۆش بێ . وتم : ئایا دەتەوێت بتخەمە سەر حوشترەکە و بگەیتەوە بە کاروانەکەت ؟ وتی : ( وَمَا تَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللهُ) . واتە : ھەر خێر و چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا پێی دەزانێت و ئاگادارە لێی . منیش ئەم حوشترەمم بۆ دانیشاند ... وتی : ( قُل لٍَلْمُؤْمِنينَ يَغُضُّواْ مِنْ أَبْصَارِهِمْ ) . واتە : بە ئیماندارانی پیاو بڵێ کە چاویان بپارێزن . منیش چاوم پاراست لێی و پێم وت : سواربە ، کە ویستی سەرکەوێت ، حوشترەکەم ڕای کرد و ڕانەوەستا ، جلەکانی دڕا. وتی : ( وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ ) . واتە : ھەر بەڵا و نەھامەتییەکتان بەسەر دێت ، دەرەنجامی کاروکردەوەی خۆتانە. پێم وت : ئارام بگرە تا عاقڵی دەکەم . وتی : ( فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ) . واتە : کێشەکانمان لە سولەیمان گەیاند . حوشترەکەم ھێمن کردەوە و ، پێم وت : سوار بە . وتی : ( سُبْحَانَ الَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ) . واتە : ستایش و بەرزی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە ئەمەی بۆ ڕەخساندووین ، ھەرگیز ئێمە نەماندەتوانی رامیان بێنین . بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە . عبدوڵڵا وتی : جڵەوی حوشترەکەم گرت و ، بەخێرایی دەڕۆیشتم و ھاوارم دەکرد . وتی : ( وَاقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ) . واتە : لە ڕۆیشتن دا مامناوەندیانە بڕۆ ، بەرەو ئامانجێکی چاک ھەنگاو بنێ ، بە دەنگی ھێواش و لەبار گفتوگۆبکە و بدوێ . ئیتر منیش ھێواش ھێواش دەڕۆیشتم و ، بە دەنگی نزم شیعرم دەگوت . وتی : ( فَاقْرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْءَانِ ) . واتە : چەندتان توانیوەو چۆنتان بۆ لوا قورئان بخوێنن و دەوری بکەنەوە . پێم وت : تۆ خێرێکی باشت پێ دراوە . وتی : ( وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُواْ الْأَلْبَابِ) . واتە : بێجگە لە ژیر و ھۆشمەندەکان کەسانی تر لەو بەھرەیە تێناگەن و قەدری نازانن . کاتێک کەمێک بردم ... پێم وت : ئایا مێردت ھەیە ؟ وتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُوا لَا تَسْئَلُواْ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ) . واتە : ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ، پرسیار مەکەن لە ھەندێک شت ، کە ئەگەر روون بکرێتەوە و فەرزبکرێت لەسەرتان سەغلەتتان دەکات . بێ دەنگ بووم و ئیتر ھیچ قسەم نەکرد ھەتا گەیاندمەوە بە کاروانەکەی . پێم وت : ئەوە کاروانەکەیە و ، تۆ کێت ھەیە تێیدا ؟ وتی : ( الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ) . واتە : ماڵ و سامان و نەوە ، زینەت و جوانین بۆ ژیانی دنیا . زانیم کە چەند منداڵێکی ھەیە . پێم وت : چەند کوڕت ھەیە ؟ وتی : (سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ). واتە : دەڵێن سیانن . وتم : ئێوە ئیشتان چی بوو لە حەج ؟ وتی : ( وَعَلَامَاتٍ وَبِاْنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ ) . واتە : ھەروەھا نیشانەی زۆر و زەبەندی لە زەوی دا دابینکردووە ، بەھۆی ئەستێرەکانەوە خەڵکی ڕێڕەوی خۆیان بدۆزنەوە . تێگەیشتم کە چاوساغی ڕێبوارەکانە ، گەیاندمە گومەز و کۆشکەکان . وتم : ئەمە گومەزەکانە کێت ھەیە لێرەدا ؟ وتی : ( وَاْتَّخَذَ اللهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا ) . واتە : خوای گەورە ئیبراھیمی کردۆتە خۆشەویست و ڕێزداری خۆی . ( وَكَلَّمَ اللهُ مُوسَى تَكْلِيماً) . واتە : خوای گەورە خۆی لەگەڵ موسادا گفتوگۆی یەکسەری ئەنجام داوە . (يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةِ) . واتە : ئەی یەحیا ، کتێبی ( تەورات) بە توندی بگرە و پابەندی بە. بانگی کرد : ئەی ئیبراھیم .. موسا .. یەحیا ..! چەند لاوێک وەک مانگ ھاتن بۆ لای و ، دەستیان ماچ کرد و دوای ئەوەی لە دانیشتن تێر بووم لەلای . وتی : ( فَاْبْعَثُواْ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقِ مِنْهُ) . واتە : یەکێکتان بنێرن با ئەم پارە زیوەتان ببات بۆ شار و سەرنج بدات ، بزانێ کێ خۆراکی خاوێنی ھەیە ، با ھەندێکتان بۆ بکڕێ و بۆتان بێنێ . یەکێکیان چوو ، خواردنی کڕی و خستیە بەردەمی من . وتی : ( كُلُواْ وَاْشْرَبُواْ هَنِيئَا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى الْأَيَّامِ الْخَالِيَةِ ) . واتە : بخۆن و بخۆنەوە نۆشتان بێت ، بەھۆی دەستپێشکەریتان لە ڕۆژگاری ڕابردوودا . خۆی پارویەکی خستە دەمیەوە .. وتی : (وَجَآءَتْ سَكْرَةُ الْمَوَتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ) . واتە : مردن و ئازارەکانی یەخەت پێ دەگرێت ، ئەمە بەسەرھات و ڕووداوێکە خۆتت لێ لادەداو پەنات لێدەگرت . دوای ئەوەی ئەم ئایەتە پیرۆزەی خوێندەوە کەوتە گیاندان و مرد . عبدوڵڵای کوڕی موبارەک دەڵێ : پاشان لە خەوم دا بینیم ، لێم پرسی ئێستا حاڵت چۆنە ؟ وتی : (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِى جَنَّاتِ وَنَهَرٍ * فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مَّقْتَدِرِ) . واتە : پارێزگاران و خواناسان لەناو باخ و ڕووبار و تاڤگەکاندا ژیانی پڕ بەختیاری و کامەرانی ھەمیشەیی دەبەنە سەر .. لە خزمەت پاشای بە دەسەڵات و ، کۆبوونەوەی خۆشیان بۆ ساز دەکات ، تا تیایدا زیاتر و زۆرتر شادمان و خۆشنوود ببن

XtGem Forum catalog