ئه‌گێرنه‌وه پیاوێلی پیر له‌گه‌ل کوره‌که 25 ساڵانه‌که‌ی له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێکدا دائه‌نیشێت
کوره‌که خۆشیه‌کی زۆر له‌سه‌ر رووخساری ئه‌بێت و لای په‌نجه‌ره‌که‌وه دائه‌نیشێت به‌خه‌نده‌وه
وه ده‌سته‌کانی له په‌نجه‌ره‌که ئه‌باته ده‌ره‌وه و به باوکی ئه‌ڵێت:
باوکه سه‌یرکه هه‌موو داره‌کان ئه‌جوڵێنه‌وه
پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌که پێئه‌که‌نیت و دڵخۆشه به خۆشی کوڕه‌که‌ی
ژن و مێردێک له‌ولاوه دائه‌نیشن گوێبیستی ووته‌کانی ئه‌م باوک و کوڕه ئه‌بن
لایان سه‌یر بوو چۆن کوڕێکی هتمهن 25 ساڵ به‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات
کوڕه‌که هاواری کرد: باوکه سه‌یری ئه‌و ئاژه‌ڵانه بکه سه‌یری ئاسمان بکه ،، سه‌یری په‌ڵه هه‌وره‌کان...)
ژن ن‌و مێرده‌که هه‌ر به‌سه‌رسورمانه‌وه سه‌یریان ئه‌کرد
دایکرده باران و باران به‌سه‌ر ده‌ستی کوره‌که‌دا ئه‌باری که له خۆشی‌دا خه‌ریک بوو باڵی ئه‌گرت وه به باوکی ووت:
باوکه سه‌یرکه بارانه‌که به‌سه‌ر ده‌ستمه‌وه‌یه
له‌م کاته‌دا ژن و مێرده‌که خۆیان نه‌گرت و به پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌که‌یان ووت :
بۆچی نایبه‌ی بۆ لای پزیشک و چاره‌سه‌ری کوڕه‌که‌ت بکه‌ی؟
پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌که ووتی:
ئێمه له نه‌خۆشخانه‌وه هاتوین ، کوره‌که‌م چاوه‌کانی ساغ بۆته‌وه و بۆ یه‌که‌م جاره له ژیانیدا شت ئه‌بینێ