كچێك به‌ناوی هاجه‌ر یان ( جینی ) پێشوو كه ته‌مه‌نی (بيست و دوو)ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ماوه‌ی ساڵ دوای هاندان له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی كۆچیان كردووه بۆ ئیسرائیل . هاجه‌ر له‌ناو ژوورێكی بچووك دا له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌ژی ....
دوای گه‌شتنی بۆ ئیسرائیل یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی كردووه به قوتابخانه‌یه‌ك كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی یه ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌موو شتێكی تێدا خوێندووه،ئه‌وانه‌ی له‌م قوتابخانه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌سن به شتنه‌وه‌ی مێشكی قوتابیه‌كان، یه‌كه‌م وانه كه هاجه‌ر له‌و قوتابخانه‌یه فێری بوو ئه‌وه بوو كه پێویسته ( جووله‌كه له هه‌موو كه‌سێك بترسێ و هه‌ر كه‌سێك غه‌یری جووله‌كه پێویسته دوژمنایه‌تی بكرێت).
ئه‌م بیر‌و بۆچوونانه به‌دڵی هاجه‌ر نه‌بوون و ڕازی نه‌ده‌بوو پێی كاتێ ده‌گه‌ڕا و دراسه‌ی ده‌كرد ئه‌و بیروباوه‌ڕه دژایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌وراته ڕاسته‌كه‌یا ،بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌یبیست و فێرده‌بوو له‌م قوتابخانه‌یه،هه‌ر له‌و كاته‌دا له‌پاڵ ئه‌م دراسه‌یه‌یدا له سه‌نته‌رێكی په‌یوه‌ندی كردن كاری ده‌كرد.
ڕۆژێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی گوێی له هاورێكانی بوو باسی سیاسه‌تیان ده‌كرد و فه‌له‌ستینیه‌كانیان به كۆمه‌ڵێك ئیرهابی وه‌سف ده‌كرد و ده‌یان ووت پێویسته له‌ناو ببرێن، له‌م كاته‌دا هاجه‌ر دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و ده‌پرسێت : ئایا ئه‌م خاكه هی كێ یه؟ ئه‌وانیش ووتیان بێ گومان هی ئێمه‌یه واته جووله‌كه،ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه و ووتی : نه‌خێر ئه‌م خاكه خاكی فه‌له‌ستینیه‌كانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ری ده‌ژین پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بێین بۆ ئێره . ئه‌و به‌رگری و شه‌ڕه‌ی كه ده‌یكه‌ن دژی ئیسرائیل زۆر عادلانه‌یه چونكه ئێمه خاكه‌كه‌ی ئه‌وانمان دزیوه.له‌و كاته‌دا هه‌ستی كرد كه ئیسرائیلیه‌كان چه‌ند خۆپه‌رست و ڕه‌گه‌ز په‌رستن چونكه ته‌نانه‌ت ووشه‌یه‌كیشیان پێ قبوڵ نی یه ئه‌گه‌ر بۆ به‌رگری بێت له فه‌له‌ستینی .لێره‌وه هاجه‌ر ده‌ستی كرد به ناسینی جووله‌كه‌ی یه‌مه‌نی ئه‌سڵ و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان فێری زمانی عه‌ره‌بی بوو.سه‌ره‌تا ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و فه‌رمووده و كتێبی فقهی هه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌یویست بیزانێ و فێر ببێ و به دوایدا ده‌گه‌ڕا له ئاینی ئیسلام دا دۆزیه‌وه .
بڕیاریدا ببێته موسڵمان و ناوی خۆی گۆڕی چۆن هه‌ویه‌ی خۆی گۆڕی ،له‌سه‌ری بوو كه ئه‌م موسڵمان بوونه‌ی ئاشكرا بكات ،بۆیه ئیسلام بوونی خۆی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له پیاوماقوڵ و له‌به‌رده‌م حاخامی جووله‌كه (عوقایا یوسف) و چه‌ند ژماره‌یه‌كی گه‌وره له موته‌ده‌ینه‌كانی جووله‌كه ئاشكراكرد.
له‌سه‌ره‌تادا كه شایه‌تمانی هێنا وایان زانی شێت بووه بۆیه به هێمنی و له‌سه‌رخۆ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرد تا ئه‌وه له مێشكی دایه بیشۆنه‌وه،به‌ڵام كه زانیان چاره‌سه‌ری نیه و به قه‌ناعه‌ته‌وه ئیسلام بووه و ئه‌وه‌ی ئه‌یلێت باوه‌ڕی پێی هه‌یه‌و ناتوانن بیگۆڕن بۆیه به‌شێت ناویان بردوو ووتیان ئه‌بێ ببرێته (مصحی عقلی) ،به‌ڵام ئه‌و به‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه كه له وڵاتێكی دیموكراسیدایه و كه‌فیلی ئازادی ئاینه‌كان ده‌كات.
یه‌كه‌م سزا كه هاجه‌ر پاش موسڵمان بوونی وه‌ری گرت ده‌ركردنی بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی كه مانه (6000) شیكلی وه‌رده‌گرت كه ده‌كاته نزیكه‌ی (1000) دۆلار له مانگێك دا .هه‌روه‌ها له‌و ماڵه‌ی تێیدا ده‌ژیا ده‌ركرا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دراوسێكانی یه‌وه بێزارده‌كرا و به‌وه وه‌سفیان ده‌كرد كه جل و به‌رگی ئیرهابیه‌كانی له‌به‌ر كردووه .
هاجه‌ر ناچاربوو بگوێزێته‌وه بۆ ژوورێكی بچوك له قودس تا به‌ته‌نها تیایدا بژی دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی وازیان لێ هێنا چونكه به نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه عه‌قڵیه‌ن ته‌واو نه‌بوو.ده‌ستی كرد به‌كاركردن تا بتوانێ خۆی بژیێنێ و له پاڵ ئه‌وه‌شدا دراسه‌ی دینی ئیسلام و خه‌تی عه‌ره‌بی ده‌كرد و توانی له‌ماوه‌ی (3) ساڵدا زیاتر له (100) كتێبی فیقهی و ته‌فسیر بخوێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن چه‌ندین كتێبی تری مه‌زهه‌بی و ته‌فسیراتی خوێنده‌وه.
له پاش ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بوه‌وه ،ڕووبه‌رووی ته‌حه‌دی یه‌كی تر بوه‌وه كه زۆر توندتر و قورس تر بوو به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌وه ،وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كاتێك چووه ئه‌وقافی ئیسلامی تا شه‌هاده‌ت بهێنێ و بتوانێ له مزگه‌وتی ئه‌قصی نوێژ بكات به‌ڵام له‌و كاته‌دا موفتی قودس ڕه‌تی كرده‌وه ته‌نانه‌ت بۆ چاوپێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵی دا،پاش ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوو و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چاوی پێ بكه‌وێ ، به ووشه‌یه‌ك پێی ووت كه تا ماوه‌ی ساڵێك ناتوانێ بچێته مزگه‌وتی ئه‌قصا وه تا دڵنیابن له‌وه‌ی كه موسڵمان بووه.
له‌وكاته‌دا هاجه‌ر تووشی بێتاقه‌تی و داشكان بوو ,نه‌چووه ده‌ره‌وه هه‌تا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی موسڵمان یارمه‌تیان دا‌و فشاریان خسته سه‌ر ئه‌وقاف تا ڕێگه بده‌ن به نوێژكردن تیایدا..