Duck hunt
Cooltext562737206

منداڵێكی ته‌مه‌ن (7-8) ساڵ له‌گه‌ڵ‌ باوكیدا ئاماده‌ی كۆڕێك ده‌بێت، له‌ كۆڕه‌كه‌دا منداڵه‌كه‌ گوێی له‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌بێت كه‌ ده‌فه‌رموێت: ((مَنْ صلَّ الصُبح فی الجماعهة‌ِ فهو فی ذمة‌ِ الله)) . واته‌: هه‌ركه‌سێك نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا له‌ پارێزگاری خوادا ده‌بێت.. له‌ دوای كۆڕو دانیشتنه‌كه‌، منداڵه‌كه‌ به‌ باوكی ده‌ڵێت: بابه‌، به‌یانی بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت هه‌ڵمسێنه‌.. باوكیشی واده‌زانێت منداڵه‌كه‌ ته‌نها ئێستا دڵی گه‌رمه‌و به‌یانی له‌بیری ده‌چێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت: باشه‌ (إن شا‌ء الله) ... منداڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵم نه‌سێنی، ناچم بۆ قوتابخانه‌..به‌یانی باوكی به‌ته‌نها ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و هه‌ڵی ناسێنێ.. منداڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵت نه‌ساندم ناچم بۆ قوتابخانه‌.. باوكی زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ‌ ده‌دات، كه‌ بچێت بۆ قوتابخانه‌، چونكه‌ وانه‌كانی ده‌فه‌وتێت، به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت.. بۆ ڕۆژی دوایی باوكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌ دوانه‌كه‌وێت و خوێندنه‌كه‌ی نه‌فه‌وتێت.. منداڵه‌كه‌ به‌ دڵێكی خۆشه‌وه‌ ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌باوكی ده‌ڵێت: بابه‌ ئێستا من له‌ پارێزگاری خوادام؟! باوكیشی ده‌ڵێت: به‌ڵێ كوڕم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانیه‌ به‌ كۆمه‌ڵ نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجامدا... به‌یانی، منداڵه‌كه‌ ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌، ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ ڕۆژی پێشوو نه‌هاتبوون، مامۆستا بانگی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌و یه‌ك یه‌ك سزای دان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وانه‌كانیان ئاماده‌ نه‌كردبوو، هه‌تا سه‌ره‌ گه‌یشته‌ منداڵه‌كه‌.. مامۆستا ویستی سزای بدات، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ به‌ مامۆستای وت: ناتوانی سزام بده‌ی!! مامۆستا به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ وتی: چی؟! چۆن ناتوانم سزات بده‌م؟! منداڵه‌كه‌ وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌سێك نوێژی به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، خودای گه‌وره‌ پا رێزگاری لێ ده‌كات و ده‌یپارێزێ)، منیش ئه‌مڕۆ نوێژی به‌یانیم به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من له‌ پارێزگاری خوادام و ناتوانی سزام بده‌یت.. مامۆستاش زه‌رده‌خه‌نه‌ كه‌وته‌ سه‌ر لێوی و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ئافه‌رینی منداڵه‌كه‌ی كرد له‌ جیاتی سزادان .