The Soda Pop
Raman 4 4

من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم

نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت

ئەم شەو باڵای خەمم بەقەد باڵای سنۆبەرە تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحی من لەگەڵ خۆت بەرە

هەزاران خۆشی بەیەک دووریت لەناو دەچێت هەموو ناخۆشی ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت

دڵم دەوێت هەموو دڵ دڵم ناوێت بەبێ دڵ

شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان بێ تۆ مەحاڵە بژیم لەژیان

مەڵێ بێ دەنگە منی لەیاد نەماوە گولێش بێ دەنگە و جوانی بەسروشت داوە

هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە کە شەو دادێ زیندانی ڕەش جێی ژوانمە

نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە

دەرناچم لەخۆشەویستى تۆ تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان