The Soda Pop
Coollogo com-61186022 2

بەڕاستى ئەم پرسیارە وەڵامى جیاوازى لەسەرە بەگوێرەى پرسیارەكەو كات و سات و تەمەنى كەسەكە، بەڵام ئەتوانم هەندێ بنەماو ڕێسا بەگشتى باس بكەم و داوا لەپەروەردگار ئەكەم كەسوود بەخشى بكاو خوا یارمەتیدەرو سەرخەرە

١_ نیەت پاكى: دڵسۆزى مەبەست بۆ پەروەردگارو زانینى فەزڵى لەبەركردنى قورئانى پیرۆز، وە ڕێزگرتن لەهەڵگرانى و خووڕەوشتى هەڵگرتنى قورئانى پیرۆز.

٢_ سووربوون و دیارى كردنى ئامانج و گەشتن پێى كەئەویش لەبەركردنى پەڕاوى پەروەردگارە بەتەواوى بەبێ پەلەكردن بەگەشتن بەم ئامانجە، وەهەركەسێك بەبڕى زۆر لەبەرى بكات ئەوا بڕێكى زۆرى لەبیردەچێت.

٣_ دانانى نەخشەیەكى گونجاو بۆ لەبەركردنى ڕۆژانە (بڕى چەند بۆ ڕۆژێك و چۆنێتى لەبەركردن) بەجۆرێ كەڕۆژانە لەسەرى بەردەوامبى وە وازى لێ نەهێنى بەهەرچ شێوەیەك بێت. بەڕاستى لەبەركردنى قورئانى پیرۆز ساناو ئاسانە بەڵام بەردەوام بوون لەسەر لەبەركردن هەندێ گرانەو، وەهەروەها دانان و دیارى كردنى چەند ئایەتێك بۆ لەبەركردنى ڕۆژانە.

٤_ دیارى كردنى كات و شوێنى گونجاوو بەردەوام بوون لەسەرى بەپێى توانا.

٥_ دانانى چاپێكى دیارى كراوى قورئان كەخەتەكەى خۆش و جوان بێت و بەباشى نیشانەكانى وەستان و دەست پێكردن و یاساكانى تەجویدى تێدا ڕەچاو كرابێ. دووركەوتنەوە لەخوێندن لەسەر چاپێكى ترى قورئان.

٦_ دەست كردن بەلەبەركردنى قورئان و وازهێنان لەدواخستنى گەرچى لەسەرەتادا هەندێك گرانە بەڵام لەبەركردنى وەكو وەرزشێكى جەستەیى وایە كەزیاد دەكات و چاك دەبێت بەبەردەوام بوون لەسەرى بەهێز دەبێت و تواناى لەبەركردنى چاكتر دەبێت.

٧_ ڕاست كردنەوەى ئەوانەى لەبەرت كردووە لاى مامۆستایەك كەشارەزا بێت لەقورئان و لەلایەن زانایانى سەردەمى خۆیدا ڕێگەى پێدرابێت، وە بیرو باوەڕى ڕاست و چاك بێ و خوڕەوشتى جوان بێت. وەجوان بۆى بخوێنى و گوێ بیستت ببێ بەخوێندنەوەیەكى ڕاست و جوان. وە هەروەها دەتوانیت بەكاسێت یاخود سیدى گوێ لەقورئان بگریت و لەبەرى بكەیت، وە مەشغوڵ مەبە بەزۆركردن لەخۆت بەتەجویدو خوێندنەوەى بەدەنگ (إعراب) لەبەرئەوەى ڕێگات پێ نادەن بەجوانى لەبەرى بكەیت و ڕێگرن بۆ لەبەركردن، وەك ووتراوە {إذا جاءك الأعراب ذهب الخشوع}. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ واز لەتەجویدو خوێندنەوەى بەدەنگ بێنى چونكە خوێندنەوەى قورئان جۆرى تایبەتى خۆى هەیە كەدەبێت لەدەمى زانایانى قورئان خوێن وەرى بگریت. وەهەروەها تەجویدو بەدەنگ خوێندنەوە دوو هۆكارن بۆ زیاتر جوان كردنى قورئان خوێندنەوەكەت، وەدیسان هۆكارن بۆ دامەزراندنى لەبەركردنەكەت و بیركردنەوە لێى بەبێ تەكلیف لەخۆكردن، وە خوێندنەوەى قورئان سوننەتە پاشین لەپێشینى وەرگرن و بەو شێوەیە بیخوێننەوە كەفێربوون، وەك زید (رضي الله عنه) دەفەرموێ: {فأقرأوه كما علمتموه}واتە: قورئان بخوێننەوە بەو شێوەیەى كەفێرى بوون.

٨_ تێگەیشتن لەواتاى ئایەتەكان و بیركردنەوەو كۆشش كردن تیایدا بەپشت بەستن بەكورتە تەفسیرێكى كورت كراوى بەسوود بۆ ئەوەى تەنها بەلەبەركردنەوە سەرقاڵ بیت.

٩_ خوێندنەوە بەدەنگى بەرز كەخۆت گوێت لێ بێت بۆ ئەوەى زیاتر سەرقاڵى لەبەركردن بیت و ئایەت بەئایەت بیخوێنیتەوەو بزانى چى لەدوایەوە دێت و ئایەتەكان بگەیەنى بەیەكترو چەندان جار دووبارەیان بكەیتەوەو ئایەتەكانى دواتریش بەهەمان شێوە، هەموو ئەمانە لەگەڵ ئامادەبوونى دڵ و دەست نوێژ لەگەڵ ڕەچاوكردنى (أداب التلاوة) ڕەوشتى قورئان خوێندن.

١٠_ گوێ بیستى ئەوانەى كەلەبەرت كردووە لاى كەسێكى ترى جگە لەمامۆستاكەت وەك ماڵ و كەس و كارت و برادەرەكانت، ئەم شێوازەش چەند سوودێكى تێدایە وەك دروست كردنى كەش و هەوایەكى ئیمانى لەماڵ و غەیرى ماڵیش وەبەدەست هێنانى كاتێكى سوودبەخش بۆ خوێنەرو بیسەر.

١١_ بەدواداچوون و دووبارەكردنەوەى ئەوانەى كەلەبەرت كردووە بەهەموو جۆرێك و لەهەموو كاتێكدا بەتایبەتى لەنوێژە فەرزەكان و نێوان بانگ و قامەت وە لەنوێژە سوننەتەكانداو هەروەها لەشەونوێژیش.

١٢_ كاركردن بەو قورئانە پیرۆزە ئەوەش بەشوێن كەوتنى فەرمانەكانىو دووركەوتنەوە لەقەدەغەكراوەكانى، بزانە كەتاوان و سەرپێچى دەبێتە هۆى لەبیرچوونەوە. لەخواى گەورە داواكارین پارێزراومان بكات.

١٤_ هانابردن بۆ ئەو كۆڕو كۆمەڵانەى كەقورئان لەبەردەكەن گەر ڕۆژانە بەردەوام نەبوون ئەوەندە پشتیان پێ مەبەستە بەڵام بیكە بەیاریدەدەرێك بۆ خۆت.

١٥_ خوێندنەوەى ئەوەى كەلەبەرتە لاى زانایەكى زیرەك و باش لەسەرەتاوە تا كۆتایى، كەبتوانێ بەباشى زانیاریت پێ بگەیەنێ و مۆڵەتى قورئان خوێندنەوەت بداتێ، هەروەها مەرج نىیە ئەو قورئان خوێنە مۆڵەتى پێ درابێ، بەڵكو مەرج ئەوەیە بەڕاست و دروستى و بەجوانى قورئان بخوێنێ.

١٦_ خۆت سەغڵەت مەكە بەچۆنێتى لەبەركردن و ڕۆشتن لەڕێگایەكەوە بۆ ڕێگایەكى تر بۆ لەبەركردن، وەك لەبەركردن بەنووسین یان بەئامێر وەك (مسجل..). بەڵكو ڕێگایەكى گونجاو هەڵبژێرەو بەردەوامبە لەسەرى بۆ ئەوەى بەم گواستنەوەیە كاتت بەفیڕۆ نەڕوات.

١٧_ هەروەها خواردن كاریگەرە لەسەر لەبەركردن بۆیە دەبێ شێوازى خواردن ڕێك بخەین و كەم بخۆین. وەترشى و خواردنى هەمەڕەنگ و تێكەڵ كەم بكەیتەوە چونكە زۆر خۆرى زیرەكى كەم دەكاتەوە، وەدەبێ مێشك و لەشمان بەهێز بكەین بەهەندێ خواردنى وەكو هەنگوین.

١٨_ دووركەوتنەوە لەتەمبەڵى و بەپەلە چارەسەرى بكە پێش ئەوەى ڕەگ و ڕیشە لەلەشتدا داكوتێت لەپاشان پەشیمانى جێگەى بگرێتەوە.

١٩_ بەهەل زانینى منداڵى و سەرەتاى تەمەن، سووربوون لەكاتى گەورەیى و لەدەست نەدانى پاداشتەكەى.

٢٠_ هانابردن بۆ پاڕانەوە (الدعاء) لەكات و شوێنێكدا كەپاڕانەوەو نزاى تێدا وەردەگیرێت.

داواكارم لەپەروەردگار كەیارمەتى دەرمان بێت بۆ لەبەركردنى پەڕاوە پیرۆزەكەى و كارپێكردنى لە ژیانى ڕۆژانەمانداو بیكاتە تكاكارمان لەڕۆژى دوایى دا. نسأل الله حسن الخاتمة




hit stats