Old school Easter eggs.
Cooltext562409105 1

ڕوداوێكي ڕاستەقينە كە مامۆستاي نوژدار(خاليد الجبير) بۆمان دەگێرێتەوە ناوبراو لە بەشي ڕاوێژكاري برين پێچي دڵ و سيەكان پسپۆرەو لە وتارێكي دا بە ناوي (هۆكارەكاني لە بيرچونەوە) ئەم چيرۆكەمان بۆ دەگێرێتەوە، بە سەرنجەوە گوێ بگرن بۆ ئەم چيرۆكە كاريگەرە، پشتيوان بە خوا وانەو پەندي زۆري تێدايە بۆ ئێمەي بێ ئاگا.دكتۆر دەڵێ:ڕۆژێكيان نەشتەرگەريەكمان ئەنجامدا بۆ منداڵێك كە تەمەني دووساڵ و نيو بوو، ئەو ڕۆژە ڕۆژي سێ شەممە بوو، ڕۆژي چوارشەممە منداڵەكە تەندروستي مام ناوەند بوو، بۆ ڕۆژي پێنج شەممە كاتژمێر(11،15) خولەك كە هەرگيز ئەو كاتەم لە بير ناچێتەوە بۆ ئەو كارەساتەي ڕويدا، ئەوە بوو يەكێك لە پەرستارەكان پێ ي ڕاگەياندم كە دڵ و هەناسەي منداڵەكە لە كاركەوتون، بێ سێ ودوو ڵێ كردن و بە پەلە بەرەو منداڵەكە ڕۆيشتم و يەكسەر بڕيارمدا نەشتەرگەري دڵي بۆ بكەم، ئەم ڕوداوە(45) خولەكي خاياندو بە درێژايي ئەو ماوەيە منداڵەكە دڵي لە لێدان كەوتبوو، بەڵام دواي ئەو ماوەيە خواي پەروەردگار دڵەكەي بە گەر خستەوەو سوپاس بۆ خوا ژيان بۆ منداڵەكە گەڕايەوە، پاشان ڕۆيشتم تاكو كەس و كاري منداڵەكە لەوەي ڕويدا ئاگاداربكەمەوە، هەروەكو خۆيان دەزانن چەند ناخۆش و ئاستەمە كاتێك كەسوكاري نەخۆشێكي تەندروست خراپ ئاگادار دەكەيتەوە لە خراپي تەندروستي نەخۆشەكەيان ئەمە ناخۆشترين شتە لاي پزيشك، بەڵام كارێكي پێويستيشە، لە باوكي منداڵەكە گەڕام و پرسيم كوا باوكي، بەڵام نەمدۆزيەوە، بۆيە ناچار دايكي منداڵەكەم بيني و پێم گوت، بە هۆي لەكار كەوتني دڵي كوڕەكەت خوێن بەربونێك ڕويداوە لە(قورگيەوە) بۆيە نازانم ئەم لەكاركەوتنە بە هۆي چيەوەيە، لەبەر ئەوە پێشبيني دەكەم مێشكي كوڕەكەيان مردبێ، پێشبيني دەكەن ئەم ئافرەتە چ وەڵامێك بداتەوە؟ لە هۆش خۆي دەچێ؟ لە خۆي دەدا و دەقيژێنێ؟ يان پێم دەڵێ تۆ هۆكاري ؟ نەخێر هيچي نەگوت، تەنها گوتي سوپاس بۆ خوا، يەكسەر بە جێ ي هێشتم و ڕۆيشت، دواي (10) ڕۆژ، منداڵەكە دەستي بە جم و جۆڵ كرد، بۆيە سوپاسي خوامان كرد، بۆشمان ڕون بوەوە كە مێشكي منداڵەكە زۆر باشە و توشي هيچ گرفتێك نەبوە، بەڵام دواي (12) ڕۆژ جارێكي ديكە بە هۆي خوێن بەربونە ناوەكيەكەوە دڵي منداڵەكە ديسان وەستاو لە كاركەوتەوە، بۆ يە بۆ ماوەي(45) خولەك هەڵساين بە (تدليك) كردني دڵي بەڵام ئەمجارەيان نەكەوتەوە كار، بۆيە يەكسەر بە دايكيم ڕاگەياند ئەمجارە هيچ ئومێدێكمان نيە بۆ ماني كوڕەكەت دايكي (سوپاس بۆ خوا)، خوايە گيان ئەگەر چاك بونەوەي كوڕەكەم خێر و چاكەي تێدايە شيفاي بۆ بنێرێ، يەكسەر دڵي منداڵەكە كەوتەوە كاركردن، بەڵام دواتر لە كاركەوتەوە تاوەكو بوە شەش جار بەگەر كەوتن و لە كاركەوتن، دواتر توانرا نەشتەرگەريەكي خێراي بۆ بكرێ و بە ئەمري خواي گەورە خوێن بەربونەكەي وەستاو دڵي كەوتەوە كاركردن، سێ مانگ و نيو تێپەڕي منداڵەكە لە بەشي بوژانەوەي دڵ لە ژێرچاودێري دابوو، لەو ماوەيەدا هيچ جولەيەكي نەكرد، دواي ئەو ماوەيە دەستي بە جولە كرد، بەڵام ئەمجارەيان دوچاري بەربوني كێم و زوخاوێكي زۆر بوو كە لە سەريەوە دەردەچوو، بۆيە بە دايكيمان گوت كوڕەكەت ئەمجارە بێ هيچ گومانێك مردوە خۆ ئەگەر لە وەستاني دڵي بۆ چەند جارێك دەربازبوو، ئەمجارە لەم نەخۆشيە دەرباز نابێ، بە هەمان شێوە دايكي منداڵەكە گوتي سوپاس بۆ خوا، پاشان بە جێ ي هێشتم و ڕۆيشت . دواي ئەمە يەكسەر منداڵەكەمان ڕەوانەي بەشي نەخۆشيەكاني مێشك و ئە عصاب كرد، لەوێ توانرا چارە سەري بكرێ، دواي سێ هەفتە بەويستي خوا منداڵەكە شيفاي بۆ هات و لەم نەخۆشيە كوشندەيەش دەرباز بوو، بەڵام هيچ جوڵەي نەبوو، دووهەفتەي تري بەسەر چوو ئەمجارەيان دوچاري ژەهراوي بونێكي زۆر سەير بوو لە خوێني، بەجۆرێك پلەي گەرمي لەشي بۆ (41،2) پلەي سەدي بەرز بوەوە، بە دايكيم گوت مێشكي منداڵەكەت لە مەترسي دايە، ئەمجارەيان ئومێدي ڕزگار بوني كەمە، زۆر بە ئارامي و دڵنيايي يەوە گوتي:سوپاس بۆ خوا!!! خوايە ئەگەر چاك بونەوەي خێر و چاكەي تێدايە، شيفاي بۆ بنێري، ئەو منداڵە لەسەر قەڕەوێڵەي ژمارە(5) بوو، چووم بۆ ئەوەي چاوم بكەوێ بەو منداڵەي لە تەنيشت ئەوان لە قەڕەوێڵەي ژمارە(6) كەوتبوو، بينيم دايكي هاوار هاواريەتي يەك بە دەنگي خۆي ڕۆڵە ڕۆيەتي، كە نزيك بومەوە بانگي كرد، دكتۆر گيان، دكتۆر گيان فريامان كەوە دكتۆر گيان پلەي گەرمي لەشي كوڕەكەم (37،6) پلەي سەديە، بە خوا دەمرێ، بە خوا دەمرێ، بەسەر سوڕمانەوە پێم گوت سەيري دايكي ئەم منداڵە بكە كە لەسەر قەڕەوێڵەي ژمارە(5) ڕاكشاوە، پلەي گەرمي لەشي كوڕەكەي(41) پلە بەسەرەوەيە و ئارامي گرتوە و سوپاسي خوا دەكات، بەڵام ژنەكە قسەكەي پێ بڕيم و گوتي ئەو ژنە نە عەقلي هەيە و نەهۆش بەڵام ئەو تەنها بە دوو ووشە وەڵامي دايەوە كە ئێمە و ژنەكەشي هەژاند، ئەويش فەرمايشتێكي خۆشەويستمانە كە دەفەرموێ (طوبي للغرباء) واتە:ـ (درەختي گوبا كە لە نێو بەهەشتە خەڵاتە بۆ ئەوانەي ئارام گرن لە موسوڵمانان). لەماوەي (23) ساڵدا لە كاري پزيشكيم و لەژيانمدا جگە لەو ئافرەتە و ئافرەتێكي تريش ئەوها ئارامگرو سوپاسگوزارم نەبينيوە. دواي ماوەيەك منداڵەكە هەردوو گورچيلەي لە كاركەوتن، بۆيە بە دايكيمان گوت ئەمجارەيان هيچ ئومێدي ڕزگاربوني نيە، بەڵام هەر وەكو هەموو جارێك دايكي منداڵەكە بەو پەڕي ئارامگري و پشت بەستن بە خواي گەورەوە گوتي(سوپاس بۆ خوا)، پاشان ڕۆيشت. گەيشتينە هەفتەي كۆتايي لە مانگي چوارەم، سوپاس بۆ خوا منداڵەكە شيفاي بۆ هات و لە ژەهراوي بوني خوێنەكەي ڕزگاري بوو، بەڵام كاتێك گەيشتينە مانگي پێنجەم منداڵەكە دوچاري نەخۆشيەكي ديكە بوو كە لە ژيانمدا شتي وام نە بينيبوو، نە خۆشيەكەش بريتي بوو لە هەوكردنێكي توند لە پەراسوەكاني و ماسولكەي سينگ و قەفەزەي سينگيشي بە تەواوي گرتەوە، ئەم نەخۆشيە كوشندەيە واي لێ كردم و ناچاري كردم كە سينگي منداڵەكە هەڵبدڕم و دڵي بە دياربخەم، بە جۆرێك هەركاتێك جێگاكەت هەڵدەدايەوە، دەتبيني بە ئاشكرا دڵي منداڵەكە لە دەرەوەي لاشەيەتي و بەردەوامە لە لێدان، كاتێك تەندروستي منداڵەكە گەيشتە ئەو قۆناغە، بە دايكيم گوت: ئيتر تەواو ئەمجارەيان هيچ چارەسەريەكي نيە و هيچ ئومێدي چاك بونەوەشي لێ ناكرێ، بەڵام وەكو هەموو جارێك دايكەكە تەنها بە (سوپاس بۆ خوا) وەڵامي دايەوەو هيچي تري نەگوت. شەش مانگ و نيو تێپەڕي بەسەر ئەوكاتە منداڵەكە لە بەشي بوژانەوەي دڵ دەرچوو، بەڵام چۆن؟ هيچ قسە ناكا، هيچ نابينێ، هيچ نابيستێ، جوڵەي نيە، پێ ناكەنێ، سينگيشي كراوەتەوە و دەتواني بە چاوي سەر دڵي ببيني كە لێدەدات بەرامبەرت. دايكەكەش تەنها خۆي خەريكي پاك كردنەوە و چاودێري كردني منداڵەكەيە بەوپەڕي ئارامگريەوە، دەزانن دواي چي ڕويدا ؟ بەر لەوەي پێتان بڵێم، ئێوە پێشبيني چي دەكەن ؟ منداڵێك بەو هەموو ئازارو دەردەسەريەوە بۆ ئەو ماوە دورودرێژە تەندروستي بەم شێوەيە بێت ؟ ئەي چي پێشبيني دەكەن لەم دايكە ئارامگرە كە هەميشە كوڕەكەي لەسەر لێواري گۆڕدا دەبينێ ؟ بەڵام هەميشە لە پارانەوەدابوو لە خواي پەروەردگار،دەزانن دواي دوومانگ و نيوي ديكە چي ڕويدا و ئەو منداڵەي دڵي لە دەرەوەبوو لە ناو سينەي هێنرابوە دەرو بەرامبەرت لێ ي دەدا؟!!! مندڵەكە بە تەواوي چاك بوەوە بەويست و بەزەيي خواو بە هۆي پاڕانەوەي ئەو دايكە ئارامگر و چاكە خوازەي، ئێستا منداڵەكە هەميشە لە ڕۆيشتن دا خەريكي پێشبركێ يە لەگەڵ دايكي و بە پێ ي خۆي بە ڕدا گوزەر دەكات وەك بڵێ ي هيچي بەسەر نەهاتبێ، چيرۆكەكە تەواو نەبووە، ئەوەي مني گرياند ئەو چيرۆكە نەبوو، بەڵكو ئەوەي ئێستا بۆتان دەگێرمەوە كاريگەري زياتر بوو لە سەرم و مني گرياند، ساڵ و نيوێك دواي دەرچوني منداڵەكە لە نەخۆشخانە، برايەك پێ ي ڕاگەياندم ئەو كاتە لە بەشي نەشتەرگەري بووم كە پياوێك و ئافرەتێك دوومنداڵيان لە گەڵدايە و دەيانەوێ تۆ ببينن، گوتم كێن ؟ گوتي نايانناسم !، ڕۆيشتم بۆ بينينيان، بينيم باوك و دايكي ئەو منداڵەن كە ژمارەيەك نە شتەرگەريمان بۆي ئەنجامدا، منداڵەكەشيان لەگەڵ دابوو، تەمەني (5) ساڵ بوو هەر وەكو گوڵێكي گەش دەكەوتە بەر چاوان، هەر وەك بڵێ ي هەرگيز دوچاري هيچ نەخۆشيەك نەبوبێ وابوو!!! منداڵێكي تريشيان لە باوەش بوو كە تەمەني (4) مانگ دەبوو، زۆر بە گەرمي پێشوازيم لێ كردن، بە گاڵتەوەش پيرۆزبايي منداڵە تازەكەم لێ كردن، بەبۆچوني خۆم بە منداڵي ژمارە (13 يان 14) تێ گەيشتم، بەڵام باوكەكە بە زەردە خەنەيەكي سەيرەوە تەماشاي كردم پاشان پێ گوتم : بەڵكو ئەمە منداڵي دووەممانە، منداڵي يەكە ميشمان ئەو منداڵەيە كە خۆت پێشتر ژمارەيەك نەشتەرگەريت بۆي ئەنجامدا، ئەوەش بزانە ئەو يان يەكەم منداڵمان بوو دواي (17) نەزۆكي خواي گەورە پێ ي بەخشين، بەڵام دووساڵ و پێ ي ئاگادار بووي،.. خۆم بۆ نەگيراو فرمێسك بە چاوەكانم دا هاتە خوارەوە، بە دەست خۆم نەبوو دەستي پياوەكەم گرت و ڕامكێشا بۆ ژوري تايبەتي خۆم و پرسيارم لێ ي كرد دەربارەي هاوسەرەكەي، پێم گوت ئەمە ژنەكەي تۆ چ ئافرەتێكە؟ هێندە بە ئارام و پشو درێژبوو بە ديار منداڵەكەتەوە لە كاتێكدا هەروەك خۆت دەلێ ي دواي(17) ساڵ ژياني هاوسەريتان ئينجا ئەم منداڵەتان بوە؟، بێ گومان دڵي هاوسەرەكەت پێ دەچێ پڕاو پڕبێت لە باوەڕ و ئيمانێكي پتەو بە خواي پەروەردگار! دەزانن پياوەكە چي گوت؟ بێ دەنگ بن و لەگەڵ من گوێ شل كەن براو خوشكانم بۆ وەڵامي ئەو پياوە! گوتي:ـ پێش 19 ساڵ بەر لە ئێستا من ئەو ئافرەتەم خواست، بەڵام بە درێژايي ئەو چەند ساڵە خێزانەكەم دەست بەرداري شەو نوێژ و هەڵسانەوە و زيندو كردنەوەي شەوان نەبوە، تەنها مەگەر عوزرێكي شەرعي هەبوبێ، تا ئێستاش نە زەمكردن و نە دوزماني و نەدرۆم لێ نە بينيوە، هەركاتێكيش لە ماڵ دەرچوبم و گەرابمەوە ماڵ خۆي دەرگاي لێ كردومەتەوە و بەو پەري خۆشحاڵي و بە ڕوي زەردەخەناوي و خۆڕازاندنەوە بۆ من پێشوازي لێ كردوم و كە هاتومەتەوە ژوور سەيرم كردوە ماڵێكي پاك و خاوێن و بۆني خۆش سەراپاي ژورەكاني پڕكردوە، بۆيە دكتۆر گيان خۆشەويستي ئەو ئافرەتە بوەتە شتێك سەراپاي جەستەمي داگير كردوە، منيش پێم گوت لە وەش زياتري پێويستە.. وتەكاني دكتۆر خاليد الجبير كۆتايي هات منيش پێتان دەڵێم براو خوشكاني بەرێز، ئەم چيرۆكەتان ڕەنگە زۆر لا سەير بێت، بە تايبەتي ئارامگرتني ئەو ئافرەتە، بەڵام باش بزانن دەبێ هەرتاكێك لە ئێمە كە دەڵێ بڕوادارم، دەبێ بڕواكەي تەواو تەواو بێت بێ كەم و كوڕي، بەو پەڕي دڵنيايشەوە دەبێ تەنها پشت بە خوا ببەستێ و تەنهاش كاري چاكە بكات، ئەو كاتە دەتوانێ لە كاتي ناخۆشي و ناهەمواري و تەنگە تاوي دا ئارام بگرێت و پشوو درێژ بێت. ئەم ئارام گرتنەش شتێكە خوا دەيدات بەو بەندانەي كە خۆيان دەيانەوێت.. خواي پەروەردگار دەفەرمووێ...(وليبلونكم بشئ من الخوف و الجوع و نقص من الاموال والانفس والثمرات و بشر الصابرين الذين إذا اصابتهم مصيبە قالو إنا للە و إنا اليە راجعون، اولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمە واولئك هم االمهتدون).. سورەتي البقرە .. وەهەر وەها پێغەمبەر(صلي اللە عليە وصلم) دەفەرمووێ(مايصيب المسلم من نصبٍ ولا وصبٍ ولاهم ولا خزن ولا اذي ولا غمٍ حتي الشوكە يشا كها إلا كفي اللە بها خطاياە).