که‌سێک ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت
ڕۆژێک خه‌ریکی نوێژی تحية المسجد بووم له مزگه‌وت به‌ڵام له کاتی نوێژه‌که‌دا بۆنێکی ناخۆش که له بۆنی جگه‌ره ده‌چوو بێزاری کردم، کاتێک سه‌لامم دایه‌وه ده‌بینم کابرایه‌ک له ته‌نیشتمه‌وه نوێژ ده‌کات زانیم که بۆنه‌که له ئه‌وه‌وه دێت، بۆیه له دڵی خۆمدا بڕیارم دا که له نوێژه‌که بووه‌وه هه‌ندێک ئامۆژگاری بکه‌م.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م زانی منداڵێک هاتوو له ته‌نیشتییه‌وه دانیشت، ئه‌م گفتوگۆیه له نێوانیاندا ڕوویدا:
منداڵ: سلام علیکم مامه
کابرا: علیکم سلام
منداڵ: مامه ئیبن باز ده‌ناسیت؟
کابرا: به‌ڵێ ده‌یناسم
منداڵ: ئه‌ی شێخ عثیمین ده‌ناسیت؟
کابرا: به‌ڵێ ده‌یناسم
منداڵ: ئه‌ی ئیبن جبرین ده‌ناسیت؟
کابرا: به‌ڵێ ئه‌ویش ده‌ناسم
منداڵ: ئه‌ی گوێ ئه‌گریت له فه‌توا و ووتاره‌کانیان؟
کابرا: به‌ڵێ گوێیان لێ ده‌گرم
منداڵ: ده‌ی ئه‌و زانایانه هه‌موویان ئه‌ڵێن جگه‌ره‌کێشان حه‌رامه! بۆ ده‌یکێشیت؟
کابرا: به شڵۆژاوییه‌که‌وه ووتی نه‌خێر جگه‌ره‌کێشان حه‌رام نیه
منداڵ: به‌ڵێ حه‌رامه ئه‌ی نه‌تبیستووه خوای گه‌وره له قورانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت((ويحرم عليكم الخبائث)) ئایا تۆ کاتێک جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشیت بسم الله یان کاتێک لێ ئه‌بیته‌وه الحمدلله ده‌که‌یت؟
کابرا: به عینادییه‌که‌وه ووتی نا من ئایه‌تێکم ده‌وێت که بڵێ((ويحرم عليكم الدخان))
منداڵ: مامه سێــــــــــویش حه‌رامه!!!!!!!
کابرا: توڕه بوو و ووتی که‌مێک له سه‌رخۆ سێ‌و چۆن حه‌رامه!! به ئاره‌زووی خۆت ئه‌م حه‌ڵاڵ ئه‌که‌یت و ئه‌و حه‌رام ئه‌که‌یت
منداڵ: نه من باوه‌ڕ ناکه‌م تاکوو ئایه‌تێکم بۆ نه‌هێنی که بڵێت((ويحل له‌م التفاح))
کابرا:تاواو شڵۆژا و ساکت بوو هیچ قسه‌ی پێ نه‌ما و دواتر که‌وته گریانه‌وه، دوای ئه‌م گفتوگۆیه قامه‌تی نوێژیان کرد کابرا هه‌ر به‌ده‌می گریانه‌وه قامه‌تی نوێژی دابه‌ست.
دوای نوێژه‌که کابرا لای کرده لای منداڵه‌که و پێی ووت گوێ بگره کوڕم سوێند به خوای گه‌وره تا له ژیاندا مابم ده‌م به جگه‌ره‌وه ناده‌م.
(بێگومان سێ‌و حه‌رام نیه به‌ڵام ئه‌و منداڵه به شێوه‌یه‌کی حه‌کیمانه وای ووت تا قه‌ناعه‌ت به کابرا بکات)