XtGem Forum catalog
Coollogo com-63141346 3

له‌ دێرين زه‌مانه‌وه‌ دارسێوه‌كی زۆر زل و گه‌وره‌ هه‌بوو ٠‌ منداڵێك هه‌بوو وا ڕاهاتبوو كه‌ هه‌موو ڕۆژێك ياری له‌ نزيك ئه‌و دار سێوه‌ بكات ٠ به‌سه‌ر داره‌كه‌ هه‌ڵده‌گه‌ڕاو سێوی ده‌خوارد ئه‌و دار سێوه‌كه‌ی خۆش ده‌ويست وه‌ دار سێوه‌كه‌ش حه‌زی ده‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌ ياری بكات ساڵان تێپه‌ڕی منداڵه‌كه‌ گه‌وره‌ بوو وه‌ك جاران نه‌ ده‌هات ياری له‌گه‌ڵ دار سێوه‌كه‌ بكات ٠ ڕۆژێ...كيان منداڵه‌كه‌ به‌ غه‌مباريه‌وه‌ هاته‌ لای دارسێوه‌كه‌ ٠ ئه‌ويش پێ گوت ( وه‌ره‌ ياريم له‌گه‌ڵ بكه‌ ) منداڵه‌كه‌ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و گوتی : من گه‌وره‌ بويمه‌ ياری له‌ ده‌وره‌ی ئه‌و داره‌ ناكه‌م بوكه‌ڵه‌م ده‌وێ و پێويستم به‌ پاره‌يه‌ تا بيكڕم ٠ دارسێوه‌كه‌ پێی گوت : بمبوره‌ هيچ پاره‌يه‌ك شك نابه‌م به‌ڵام ده‌توانی هه‌موو سێوه‌كان لێ بكه‌يه‌وه‌و بيفرۆشی و به‌ پاره‌كه‌ی داخوازيه‌كه‌ی خۆت بكڕی منداڵه‌كه‌ خۆشحاڵ بوو هه‌ستا هه‌موو سێوه‌كانی بردو به‌ دڵخۆشی ڕۆيشت له‌و كاته‌وه‌ منداڵه‌كه‌ به‌ هيچ جۆرێك نه‌هاته‌وه‌ لای دارسێوه‌كه‌ ٠ دار سێوه‌كه‌ش زۆر دڵته‌نگ بوو ٠ ڕۆژێكيان ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ بوبوه‌ پياو گه‌ڕايه‌وه‌ و دارسێوه‌كه‌ش خۆشی بۆ گه‌ڕاوه‌ پێی گوت : وه‌ره‌ ياريم له‌گه‌ڵ بكه‌ ٠ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و گوتی هيچ كاتم نيه‌ تا به‌ ياری كردن به‌سه‌ری ببه‌م ٠ پێويسته‌ له‌سه‌رم كار بكه‌م تا خێزانه‌كه‌م به‌خێوبكه‌م ، وه‌ ده‌مه‌وێ خانوويه‌ك دروست بكه‌م تيايدا بژيم ٠٠ ده‌توانی يارمه‌تيم بده‌ی ؟ دارسێوه‌كه‌ش وه‌ڵامی دايه‌وه‌ : بمبوره‌ من خانوم نييه‌ به‌ڵام ده‌توانی هه‌موو لقه‌كانم لێ بكه‌يه‌وه‌ خانووی لێ دروست بكه‌ی ٠ پياوه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو هه‌ستا هه‌موو لقه‌كانی دارسێوه‌كه‌ی بڕی و به‌ خۆشيه‌وه‌ ڕۆيی ، وه‌ دارسێوه‌كه‌ش دڵخۆش بوو كاتێ بينی پياوه‌كه‌ دڵخۆشه‌ ٠ له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و پياوه‌ به‌ هيچ جۆرێك نه‌هاته‌وه‌ لای دارسێوه‌كه‌ ، دارسێوه‌كه‌ش زۆر دڵته‌نگ بوو ، له‌ وه‌رزێكی هاوينی گه‌رم پياوه‌كه‌ گه‌ڕايه‌وه‌ دارسێوه‌كه‌ ،دارسێوه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو پێی گوت : وه‌ره‌ ياريم له‌گه‌ڵ بكه‌ ٠ پياوه‌كه‌ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و گوتی : من پير بويمه‌ ده‌مه‌وێ گه‌شته‌ك بكه‌م به‌ ( به‌له‌م ) تا ده‌روونم ئاسوده‌ بێ ، ده‌توانی ( به‌له‌مێكم ) بده‌يتێ ؟ دارسێوه‌كه‌ گوتی : بمبوره‌ هيچ به‌له‌مێكم نييه‌ ، به‌ڵام ده‌توانی داره‌كه‌م ببڕيه‌وه‌ و به‌له‌مێك دروست بكه‌ی ، پياوه‌كه‌ هه‌ستا داره‌كه‌ی بڕيه‌وه‌ به‌له‌مێكی لێ دروست كرد و گه‌شتی پێ كرد تا ماوه‌يه‌كی زۆر دوور نه‌هاته‌وه‌ ٠ له‌ كۆتاييدا پياوه‌كه‌ دوای چه‌ند ساڵێكی دوور و درێژ گه‌ڕايه‌وه‌ ، دارسێوه‌كه‌ پێی گوت : بمبوره‌ كوڕی خۆم هيچ شتێكم نه‌ماوه‌ تا پێتی بده‌م سێوم نه‌ماوه‌ پياوه‌كه‌ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ و گوتی : ددانم نه‌مايه‌ تا سێوی پێ بخۆم ٠ هيچ لق و قه‌دێكم نييه‌ تا ياری له‌سه‌ر بكه‌ی ٠ وه‌ڵامی دايه‌وه‌ گوتی : من زۆر به‌ ته‌مه‌نم بۆ ئه‌و شته‌ ٠ دارسێوه‌كه‌ به‌ گريانه‌وه‌ پێی گوت : من به‌ڕاستی ناتوانم هيچ يارمه‌تيه‌كت بده‌م ، ته‌نها شتێكم مابێ ڕه‌گه‌ مردووه‌كانمه‌ ٠ پياوه‌كه‌ گوتی : من دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ زۆر ماندووبومه‌ ٠ دارسێوه‌كه‌ پێی گوت : زۆرباشه‌ ، ڕه‌گی پيری من باشترين شوێنه‌ ڕووی تێ بكه‌ی و لێی بحه‌سێيه‌وه‌ ٠٠ وه‌ره‌ نزيكم ببه‌وه‌ و له‌لام دانيشه‌ ، پياوه‌كه‌ له‌پێش دارسێوه‌كه‌ دانيشت و دڵخۆش بوو و فرمێسكی خۆشی له‌ چاوانی ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ ٠ ئه‌وه‌ چيرۆكی هه‌موومانه‌ ٠ نمونه‌ی داره‌كه‌ دايك و باوكه‌ ٠ كاتێ كه‌ بچوكين حه‌زده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ دايك و باوكمان ياری بكه‌ين ، وه‌ كاتێ كه‌ گه‌وره‌ ده‌بين به‌جێيان ده‌هێڵين و بۆ لايان نايه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ توشی كێشه‌و گرفت ده‌بين ، جا هه‌رچ ڕووبدات دايك و باوك ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بۆ منداڵه‌كانيان بكه‌ن ، له‌وانه‌يه‌ پێت وابێ هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ داره‌كه‌ دڕندانه‌ بووه‌ ، به‌ڵام هه‌موومان به‌و ڕێگه‌يه‌ هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ دايك و باوكمان ده‌كه‌ين